ڕوسـیا جارێـكی دیكه له ئێران ده‌خوازێت بۆ كۆتایی هێـنان به كێـشه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسی سـێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت ده‌بێت ئێران ڕێز بگرێت له‌و داخوازیـیه نێوده‌وڵه‌تیـیانه سه‌باره‌ت به ڕاگرتنی ئه‌و كارانه‌ی كه په‌یوه‌ندی به پـیـتاندنی یۆرانیۆمه‌وه هه‌یه. گوتیشی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێت تاران هه‌نگاوی به په‌له و كۆنـكریـتـیانه بنێت.
سـێرگی لاڤرۆڤ ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م تێـبـیـنی‌یه‌ی دا له میانه‌ی كۆبونه‌وه‌ی هه‌شت وڵاته پـیـشـه‌سـازییه گه‌وره‌كه‌ی جیهان له مۆسـكۆ.
ئه‌م داخوازییه ڕۆژێـك پاش ئه‌وه دێت كه دبلۆماته گه‌وره‌كانی پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میـشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌ڵمانیا گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه كرد. به‌ڵام شـكسـتیان هێنا له ڕێـكه‌وتن بۆ سه‌پاندنی سزاكان به‌سه‌ر ئێران‌دا.
وڵاته یه‌كگرتووه‌كان و بریتانیا ده‌یانه‌وێت هه‌ڵوێـستی توند به‌رامبه‌ر ئێران وه‌ربـگیرێت، له‌وانه سزا نێوده‌وڵه‌تیـییه‌كان، ئه‌گه‌ر هاتوو به گوێی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی نه‌كرد كه ده‌بێت تا 28 ی مانـگی چوار، كه دوا مۆڵه‌ته له‌به‌رده‌م ئێران تا به‌رنامه‌كانی پـیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت.
ڕوسـیا و چین هێـشـتا دژی بیرۆكه‌ی سه‌پاندنی سزان به‌سه‌ر ئێران‌دا. سـێرگی لاڤرۆڤ ده‌ڵێت پـێویسـته بوه‌سـتین تا سه‌رۆكی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی ڕاپـۆرته‌كه‌ی خۆی ده‌دات.
هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه نوێنه‌ری باڵای ئێران بۆ دانوسـتانه ناوه‌كیـیه‌كان، عه‌لی لاریجانی به فڕۆكه به‌ره‌و ڕوسیا به‌ڕێ كه‌وت بۆ وتووێژكردن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌كه.
له‌م كاته‌دا، ڕۆژنامه‌یه‌كی ڕوسی كاریگه‌ر، كۆمـمێرسانت (Kommersant)، له سه‌رگوتاری ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا به كورتیـیه‌كه‌ی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕوسـیا پشـتیوانی له ئه‌مریكا نه‌كات له‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌وا زیانێـكی گه‌وره به په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ڕوسیا و ئه‌مریكا ده‌كه‌وێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رۆكی سـتونی له‌شكری ڕوسـیا ژه‌نه‌ڕاڵ یوری بالۆڤسـكی گوتی ئه‌گه‌ر شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ئێران كرا، له‌شـكری ڕوسـیا خۆی تێـكه‌ڵی ئه‌و شه‌ڕه ناكات.
بڕیاره ڕاوێـژكاری ئه‌ڵمانیا خانم ئه‌نگـلا مێركڵ و سه‌رۆكی ڕوسـیا ڤلادیمێر پـوتین هه‌فته‌ی ئاینده له ڕۆژئاوای سه‌یبیریا كۆبـبنه‌وه، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران وتووێژ بكه‌ن.