سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی، جاك شـیراك ده‌ڵێت هه‌ر شـیانێـك بۆ ئێران تا ده‌ستی ڕابگات به
چه‌كی ناوه‌كیـدا جێی قایل بوون نیه.
له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسریدا، به‌ڕێز شـیراك گوتویه‌تی به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران جێی نیگه‌رانیـیه له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیـش.
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا ده‌ڵێت هێـشـتا ده‌رگا كراوه‌یه بۆ ئێران بۆ ده‌سـتپـێـكردنه‌وه‌ی وتووێژكردن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی، به‌ڵام ده‌بێت ئێران داواكانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم و ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیش جێبه‌جێ بكات بۆ ڕاگرتنی ته‌واوی كرده‌ی پـیتاندنی یۆرانیۆم.
ڕۆژنامه‌ی ئه‌لئه‌هرامی میسری ڕۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شیراك دا بڵاو كردۆته‌وه، واته چه‌ند كاتژمێرێـك به‌ر له گه‌یشـتنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسـا بۆ قاهیره.
شایه‌نی باسه فه‌ره‌نسـا له‌گه‌ڵ بریتانیا و ئه‌ڵمانیادا ڕێبه‌رایه‌تی هه‌وڵه‌كانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دیبلۆماسـیانه‌ی قه‌یرانی ناوه‌كی ئێران.