ئێران ده‌ڵێت 50 ملیۆن دۆلار ده‌به‌خشـێته حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕێبه‌رایه‌تی
حه‌ماس، بۆ سوك كردنی ئاسه‌واری كه‌م بوونه‌وه‌ی دراوی حكومه‌تی فه‌له‌ستینی كه به هۆی بڕینی یارمه‌تیـیه ڕۆژئاوایـیه‌كان ڕوی داوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، مه‌نوچه‌هر موته‌كی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له میانه‌ی كۆنـگره‌كه‌ی تاران‌دا ئه‌مه‌ی ڕایگه‌یاند.
ئه‌م به‌ڵێـنی یارمه‌تیـیه دێت پاش ئه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا گوتیان ئه‌وان ده‌وه‌ستن له یارمه‌تی دانی حكومه‌تی حه‌ماس چونكه ڕاگرتنی توند و تیژی و داندان به بوونی ئیسرائیل ڕه‌تده‌كاته‌وه.
شایه‌نی باسه ئیسرائیل ده‌ستی به‌سه‌ر نزیكه‌ی 50 ملیۆن دۆلاردا گرتووه كه مانـگانه له داهاتی باج كۆده‌كرێته‌وه بۆ ده‌سـه‌ڵاتدارێتی فه‌له‌سـتینی.