جارێـكی دیكه سـیاسه‌تمه‌داره‌كانی شیعه‌ی عێراق پـێــك نه‌هاتن له‌سه‌ر به‌ربژاركردنی
سه‌رۆك وه‌زیرێـكی دیكه له بری ئه‌لجه‌عفه‌ری كه بۆته ڕێـگر له‌به‌رده‌م پـێـكهـێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
ڕۆژی سێشه‌ممه، ڕێبه‌رانی پارته‌كانی ناو هاوبه‌ندی شـیعه‌كان له به‌غدا كۆبونه‌وه به مه‌به‌ستی بڕیاردان له‌سه‌ر چاره‌نوسی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری كه پـێشـتر به‌ربژاریان كردبوو بۆ پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر، به‌ڵام نه‌گه‌یشـتنه ئه‌نجام و بڕیاریان دا ڕۆژی چوارشه‌ممه دیسان كۆبـبنه‌وه تا هه‌وڵ بده‌ن بگه‌نه ڕێـكه‌وتنێـك كه ڕێـگه خۆش بكات له‌به‌رده‌م پـێـكهێنانی حكومه‌تی نوێ‌دا.
ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی ڕۆژی سـێشه‌ممه پاش ڕۆژێـك هات له‌وه‌ی نوێـنه‌رانی عه‌ره‌بی سوونه و كورد جارێـكی دیكه ده‌ست نیشـانكردنی ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌تكرده‌وه.
له نوێـترین هه‌ڵوێسـتیشـدا، پارتی ئه‌لفه‌زیله‌ی ناو لیستی هاوبه‌ندی شیعه ڕایگه‌یاند كه ئاماده‌یه به‌ربژارێـكی دیكه بۆ پـۆسـتی سه‌رۆك وه‌زیر پـێـشـنیار بكات.
سه‌باح ئه‌لساعدی، گوته‌بـێژی پارتی ئه‌لفه‌زیله ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر هاوبه‌ندی شیعه نه‌توانێت به‌ربژاره‌كه‌ی خۆی ئه‌لجه‌عفه‌ری بگه‌یه‌نێته پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیر ئه‌وا هه‌موو پـێـكهاته‌كانی ناو لیستی هاوبه‌ندی مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه‌سـێـكی دیكه پـێشـنیار بكه‌ن كه ببینن شـیاوبێت ئه‌و پـۆسـته بگرێته ده‌ست تا پـرۆسه سیاسیـیه‌كه ڕزگار بكات و له‌م دۆخه ناهه‌مواره ده‌رچین كه‌تیایدا ده‌ژین.