یاسا دانه‌ره ئهڵمانیـیهكان ڕه‌زامه‌ندیان ده‌ربڕی بۆ لێـكۆڵینه‌وه له‌و ڕاپـۆرتانه‌ی كه باس له‌وه ده‌كات ده‌زگاكانی زانیاری وڵاته‌كه‌یان زانیاری داوه به وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له كاتی هه‌ڵـگیرسانی جه‌نـگی عێراق.
كۆمیته‌یه‌ك كه له 11 ئه‌ندام پـێـكهاتووه دامه‌زرێنرا له‌سه‌ر داوای سێ پارتی بهرههڵسـتكار ( دیموكراته ئازاده‌كان، پارتی چه‌پ، پارتی سه‌وز ).
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌ڵمانیا دانیان به‌وه‌دانا كه سـیخوڕهكانیان زانیاری داوه به ئه‌مریكیـیه‌كان له كاتی هه‌ڵـگیرسانی جه‌نـگی عێراق، به‌ڵام ده‌ڵێن زانیاریـیه‌كان بۆ ده‌ستنیشان كردنی شوێن به مه‌به‌ستی لێدانی به‌كار نه‌هاتووه.
شایه‌نی باسه له مانـگی یه‌كدا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌یان بۆ
گوته‌یه‌كی كاربه‌ده‌سـتێـكی پـێشـوی پنتاگۆن كه باسی له‌وه كردبوو له مانگی 4 ی ساڵی 2003 هێزه‌كانی ئه‌مریكا داوایان له سـیخوڕهكانی ئه‌ڵمانیا كردووه كه بزانن سه‌دام حوسه‌ین له ناو كه‌ژاوه‌یه‌كی ئۆتۆمبیل‌دا هه‌یه كه به ناو به‌غدا دێت و ده‌چـێت. كاربه‌ده‌سته پـێشووهكه گوتی یه‌كجار هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر كه‌ژاوه‌یه‌ك كه په‌سه‌ندكرا لێی بدرێت. ڕاپـۆرته ههواڵیـیهكانیش گوتیان به لایه‌نی كه‌م 12 هاوڵاتی له‌و ڕووداوه‌دا كوژران.
حكومه‌تی پـێشـوی ئه‌ڵمانیا كه ڕاوێژكار گێرهارد شـرۆیدهر ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كرد به توندی له دژی جه‌نگی عێراق به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا بوو.