له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چـوارشه‌ممه هه‌ر پـێـنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان و ئه‌ڵـمانیا، داوایان له ئێران كرد واز له پـرۆسـه‌ی پـیـتاندنی یۆرانیۆم بهێنێت، ئێرانیش داواكاریـیه‌كه‌ی ڕه‌تـكرده‌وه.
فـشـاری كۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر ئێران بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته له زیاد بووندایه و
پـێـداگرتنی ئێران له‌سه‌ر هه‌ڵوێـسـتی خۆی به‌رده‌وامه.
مشـتومڕ له‌سه‌ر گۆڕینی ڕژێم یان په‌لاماری له‌شـكری و باری ناله‌باری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و مافی مرۆڤ له‌و وڵاته، ته‌وه‌ره‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌م جاره‌ی هه‌له‌و واشــنتـۆنه.
میوانی به‌رنامه دكتۆر ڕوئـیا تلوعی خه‌باتكاری مافی مرۆڤ و گرتوی سـیاسی پـێـشـوو كه ئێـسـتا له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته. میوانداری به‌رنامه‌كه‌ش هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانیـیه.
ده‌توانن گوێ له ده‌قی به‌رنامه‌كه بگرن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 45 خوله‌كه.