Accessibility links

كه‌نه‌دیـیه‌كه‌ی پـێـشــتر له عێراق بارمته بوو گه‌یشته‌وه وڵاته‌كه‌ی


ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، جێمس لۆنی، ته‌مه‌ن 41 ساڵ كه‌ ماندویه‌تی به‌ ڕه‌نـگـیه‌وه‌ دیاربوو، له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی تـۆرنـتـۆ به‌ كۆمه‌ڵێـك له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی و هاوڕێـكانی گوت ئه‌و به‌خته‌وه‌ره‌ كه‌ به‌ زیندویه‌تی ماوه‌.
پـێشــتریش سوپاسی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه‌ ڕزگاریان كردووه‌ و ئه‌م ئه‌زمونه‌ی به‌ تۆقێنه‌ر دانا و له‌ ناخـیه‌وه‌ گوتی زۆر بێزاركه‌ر بوو.
لۆنی و دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی ڕێـكخراوی ئاشتیخوازی مه‌سـیحی، نۆرمه‌ن كه‌مبه‌ر بریتانی و هاوڕێ كه‌نه‌دیـیه‌كه‌ی هارمیت سوودن كه‌ ئێسـتا له‌ نیوزیلاندا ده‌ژی، هه‌فته‌ی ڕابوردوو له‌ لایه‌ن سه‌ربازه‌ بریتانیـیه‌كان له‌ ناو ماڵـێـك له‌ شاری به‌غدا ڕزگار كران، به‌ڵام یه‌ك ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌كه‌، تۆم فۆكس كه‌ ئه‌مریكی بوو پـێشتر له‌ لایه‌ن ڕفێنده‌ره‌كانه‌وه‌ كوژرا.
شایه‌نی باسه‌ ئه‌و چوار كه‌سه‌ له‌ 26 ی مانگی 10 ی ساڵی پاره‌وه‌ ڕفێندرا بوون له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵێـكی نه‌ناسراو كه‌ به‌ خۆیان ده‌گوت سیوف ئه‌لئه‌حه‌قیـیـه‌.
گوته‌بێژی ڕێـكخراوی ئاشتیخوازی مه‌سـیحی، گوتی ئه‌م سیانه‌ی كه‌ ڕزگار كران ئه‌شكه‌نجه‌ نه‌دراون و سوكایه‌تیشیان پێ نه‌كراوه‌. گوتیشی زۆربه‌ی كاتیش نه‌به‌سـتراونه‌ته‌وه‌.

XS
SM
MD
LG