سه‌رۆكی پاكسـتان، په‌رویز موشه‌ره‌ف هوشداری ده‌داته میلیتانانی بـێـگانه‌ی ئه‌لقاعیده
كه له ناوچه عه‌شـیره‌ت نشـینه‌كانی پاكستان هاوسنوور له‌گه‌ڵ ئه‌فغانستان وه‌ده‌ركه‌ون، ده‌نا نا هێزه‌كانی حكومه‌تی پاكسـتان له ناویان ده‌به‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف پـێنجشه‌ممه بۆ كۆمه‌ڵه خه‌ڵـكێـك له شـاری لاهور دواو و گوتی، میلیتانی بـێـگانه نه‌ك هه‌ر له پاكسـتان به‌ڵكو له هه‌موو جیهان ده‌ست له كاری تیرۆریستی ده‌ده‌ن.
ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ره‌ف گوتی ئه‌و ڕێـگه‌ی تیرۆریسـت و توندڕه‌وی بـێـگانه ناهێڵێت له ناوچه عه‌شیره‌ت نشینه‌كان بحه‌وێنه‌وه.
له ماوه‌ی چوار سـاڵی ڕابوردوو به سه‌دان شه‌ڕكه‌ری تالیبان و ئه‌لقاعیده له سنوره شاخ و كێویـیه‌كان له ئه‌فغانستانه‌وه خزاونه‌ته ناو پاكستان و پشـتیوانیان له ناو عه‌شیره‌ته كۆنه پارێـزه‌ره‌كان له ناوچه شـاخ و كێوواویـیه‌كانی هه‌رێمه‌كانی باكور و باشوری وه‌زیرسـتان دۆزیوه‌ته‌وه.
پاكسـتان ده‌ڵێت زیاتر له 80 هه‌زار هـێزی له‌سه‌ر سـنور جێـگیر كردوون. له چه‌ند مانـگی ڕابوردوو ئه‌و هێزانه ده‌سـتیان به هێرشـكردن كردووه بۆ سه‌ر شوێنی میلیتانه‌كان، وه له ئه‌نجامدا به سه‌دان میلیتانیان كوشـتووه و ده‌سـتگیر كردووه.