کاربه‌ده‌سـتێـکی کۆریای باکور ده‌ڵێت وڵاته‌که‌ی چه‌کی ناوه‌کی دروسـتکردووه تاوه‌کو
بتوانێت به‌گژی" هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌کی ئه‌مریکا" ببێته‌وه، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئاماده‌یه ڕوبه‌ڕوی هه‌ر جۆره په‌لامارێـکی ده‌ست پـێشـخه‌ری ئه‌مریکا ببێـته‌وه. ئاژانسی هه‌واڵی ڕه‌سمی کۆریاش ڕۆژی سـێشه‌ممه له زاری وته‌بێژێکی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی کۆریای باکور که ناوه‌که‌ی ئاشکرا نه‌کرد، ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌بێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا داوای هاوکاری کۆریای باکور بکات وه‌ک له‌وه‌ی فشاری بخاته سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی له‌ناوبه‌رێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش گوتویه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا زۆر به ڕوونی گوتویه‌تی که‌وا پلانی داگیرکردنی کۆریای باکوری نیه و داوای له‌م وڵاته کۆمۆ‌نیسته کرد ده‌ست بکاته‌وه به دانوستاندن له‌سه‌ر به‌رنامه ناوه‌کییه‌که‌ی.
جێی باسه، وتووێژه شه‌ش لایه‌نیه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه‌ی ناوه‌کی کۆریای باکور له مانگی یانزده‌ی ڕابوردووه‌وه وه‌ستاوه. کۆریای باکور داخوازی لابردنی ئه‌و گه‌مارۆ ئابوریـیه ده‌کات که له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به سه‌ریدا سـه‌پـێـندراوه. واشـنتـۆنیش ئه‌و داخوازیـیه‌ی ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و گه‌مارۆیه په‌یوه‌ندی به وتووێژه‌کانه‌وه نیه.