پاکستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیه که به هیچ شێوه‌یه‌ک هێز له دژی ئێران به‌کار بهێنرێت سه‌باره‌ت به نیازه ناوه‌کیه‌کانی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاکستانی خورشید مه‌حمود کاسوری له میانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ مه‌نوچێر موته‌کی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ناڕه‌زایی خۆی به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستێکی له‌شکری نیشاندا.
له به‌یاننامه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی پاکستانیش ڕاگه‌یه‌ندراوه که پاکستان ده‌یه‌وێت پشتگیری له ووتوێژه‌کانی نێوان ئێران و یه‌کێتی ئه‌وروپا بگرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی ئیسلام ئاباد هه‌وڵی دیپلۆماسی ده‌دات بۆ چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌یه.
جێی باسه، پاکستان دانی هێناوه به‌وه‌ی که عه‌بدولقادر خانی زانای ناوه‌کی پاکستانی ئه‌و سه‌نته‌رفیوجانه‌ی به ئێران داوه که ده‌توانرێت له پیتاندنی یۆرانیۆمی ئاست به‌رزدا به‌کار بهێنرێت.
ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکاش پێی وایه ئێران به‌رنامه ناوه‌کیه‌که‌ی بۆ شاردنه‌وه‌ی به‌رنامه دروستکردنی چه‌کی ناوه‌کی به‌کارده‌هێنێت. ئه‌مه‌ش تاوانێکه تاران ڕه‌تی ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ئه‌م به‌رنامه‌یه ته‌نها بۆ به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی کاره‌بایه.