ڕێبه‌رانی سه‌ندیکای کرێکاران له فه‌ره‌نسا ده‌ڵێن به لایه‌نی که‌مه‌وه 300 هه‌زار که‌س پێکهاتوو له خوێندکاران و کرێکاران ئه‌مڕۆ شه‌ممه له پاریس له دژی یاسایه‌کی نوێی کار خۆپیشاندان ساز ده‌که‌ن. ئه‌م خۆپیشاندانانه به لایه‌نی که‌مه‌وه له 150 شاری فه‌ره‌نسادا به‌ڕێوه ده‌چێت.
ئه‌م یاسا نوێیه‌ی فه‌ره‌نسا ڕێگه به کۆمپانیه‌کان ده‌دات که کرێکارانی ژێر ته‌مه‌نی 26 ساڵ له ماوه‌ی دوو ساڵی یه‌که‌می کارکردنیان ده‌ربکات به بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆیه‌کیان بداتێ.
حکومه‌ت ده‌ڵێت ئه‌م یاسایه هانی دامه‌زراندنی کرێکارانی گه‌نجان ده‌دات و به‌م شێوه‌یه ڕێژه‌ی بێ کاری له فه‌ره‌نسا دێته خوارێ.
یه‌کێک له خوێندکاره خۆپیشانده‌ره‌کان له پاریس به ده‌نگی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که‌وا حکومه‌ت کاری به‌ڵێنده‌ر یاخود قۆنته‌راتیان ده‌داتێ که تیایدا هیچ مافێکیان پارێزراو نابیت و ئه‌م خوێندکاره گوتی ئه‌گه‌ر هاتوو کار به‌م یاسا نوێی بکرێت ئه‌وا خۆی یه‌کێک ده‌بێت له‌و که‌سانه‌ی پیشه‌که‌ی دووچاری مه‌ترسی ده‌بێته‌وه.
سه‌رۆکی سه‌ندیکای خوێندکارانیش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر هاتوو حکومه‌ت له‌م یاسایه پاشگه‌ز نه‌بێته‌وه ئه‌وا خۆپیشاندانه‌کان هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بن.