له هه‌ژده‌هه‌مین سـاڵیادی كیمیابارانه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌دا، ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شـاری
هه‌ڵه‌بجه به هه‌زاران كه‌س خۆپـیـشـاندانیان كرد له‌به‌ر نه‌بوونی خزمه‌ت گوزاری گشـتی، خۆپـیـشـانده‌ران په‌لاماری مۆنیمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌یان دا وێرانیان كرد و سـووتاندیان و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئاسایش به‌گژ یه‌كدا چوون وه له ئه‌نجامدا یه‌كێـك كوژرا و 8 كه‌سی تریش بریندار بوون.
په‌یامنێرمان یه‌حیا به‌رزنجی دوو ڕاپۆرتی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردوین، له ڕاپـۆرتی یه‌كه‌مدا باس له ڕووداوه‌كه ده‌كات و له دووه‌میشـدا باس له كۆبونه‌وه‌یه‌كی كتوپـڕی پارته كوردسـتانیـیهكان ده‌كات بۆ باسـكردن له ڕووداوه‌كه، ده‌توانن گوێـبیسـتیان بن له ڕێـگه‌ی كلیـككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.