یاخیبوان له عێراق ڕۆژی پێنج شه‌ممه، ژماره‌یه‌ک هێرشیان ئه‌نجامدا و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌مه‌وه 10 کوژراوه و 15 که‌سی دیکه بریندار بوون.
خوێناوی‌ترین هێرشیان له گه‌ڕه‌کی عامرییه ڕوویداوه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌که‌ی عه‌ره‌بی سوننه‌ن و له‌وێ شه‌ش که‌س کوژراوه و شه‌ش که‌سی دیکه بریندار بوون. هێزه‌کانی پۆلیسیش گومان ده‌که‌ن که ئامانجی ئه‌م هێرشه، کاروانێکی نۆبه‌داری له‌شکری عێراقی بووبێت که له کاتی ته‌قینه‌وه‌که‌دا به‌و ناوچه‌یه‌دا تێپه‌ڕیوه.
له لایه‌کی تریش، ئۆتۆمبیلێک له‌سه‌ر شه‌قامێکی قه‌ره‌باڵغی ده‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی یه‌رموک ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئه‌نجامدا دوو که‌س کوژراوه و به لایه‌نی که‌مه‌وه نۆ که‌سیش بریندار بووه. له میانه‌ی هێرشێکی تریشدا که هه‌ر له پایته‌خت ڕوویداوه، ته‌قه له دوو که‌سی دیکه کراوه و کوژراون.
ئه‌م توندوتیژییانه‌ش له ڕۆژێک دوای ڕفاندنی 50 کارمه‌ندی ده‌زگای ئه‌لره‌وافد بۆ کاروباری ئاسایشی تایبه‌ت له به‌غدا هات و ڕاگه‌یه‌ندرابوو که‌وا ئه‌و هێرش له لایه‌ن کۆمه‌ڵێک چه‌کداریی نه‌ناسراوه‌وه ئه‌نجامدراوه که جلوبه‌رگی ره‌سمی پۆلیسیان له‌به‌ردابووه.