Accessibility links

ئه‌مریكا وه‌ڵامی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران ده‌داته‌وه


كۆشـكی سـپی ده‌ڵێت ئێران خۆی زیاتر گۆشه‌گیر ده‌كات به‌و هه‌ڕه‌شه‌ی "زیان و ئازار دان" كه‌ له‌ ئه‌مریكای كردووه به‌هۆی ئه‌و ناكۆكیـیه‌ به‌رده‌وامه‌ی له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی تاران هه‌یه‌.

گوته‌بێژی كۆشـكی سـپـی، سـكۆت ماكلیڵان وه‌ڵامی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ئێرانی ده‌دایه‌وه‌ كه‌ پـێشـتر ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ له‌ ڤیـیه‌نا كردبووی له‌ میانه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم.

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ IAEA بڕیاریدا ڕاپۆرتێـکی به‌رفراوان له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌کان بكات. باڵیۆزی ئه‌مریکاش له‌ IAEA گوتی ڕاپۆرته‌كه‌ زۆر به‌ ڕوونی ده‌ریده‌خات که‌ ئێران شکستی هێنا له‌ جێبه‌جێـکردنی داخوازیـیه‌کان بۆ ڕاگرتنی هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ده‌كرێت بۆ مه‌به‌ستی پـیتاندنی یۆرانیۆم.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بریكاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، نیكۆلاس بێرنز گوتی، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌ست ده‌كات به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ئێران له‌ سه‌ره‌تاكانی هه‌فته‌ی ئاینده‌.

وڵاته‌ یه‌كـگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سزا به‌سه‌ر ئێراندا بسه‌پـێـنـێت چونكه‌ په‌یمانـنامه‌ی نه‌هێـشـتنی بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌كی ناوه‌كی شـكاندووه‌.

سه‌رۆكی IAEA ، محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی گوتی هێشـتا ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كێـشـه‌كه‌ چاره‌سه‌رێـكی سیاسی بۆ بدۆزرێته‌وه‌، گوتیشی دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كه‌ كاتی ده‌وێت، وه‌ داخوازی له‌ هه‌ردوولا كرد كه‌ له‌ گوتاره‌كانیان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.

XS
SM
MD
LG