عه‌ره‌بستانی سعودییه ده‌ڵێت هێزه‌کانی ئاسایش پێنج چه‌کداری گومانلێکراوییان کوشتووه که باوه‌ڕده‌کرێت ده‌ستیان له هه‌وڵه شکست پێهاتووه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌بووبێت بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت.
ئه‌م پێنج گومانلێکراوه له میانه‌ی پێکدادانێکدا له گه‌ڕه‌کێکی ریازدا ڕوویداوه. ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن دوو له گومانلێکراوه‌کان له‌سه‌ر لیستی داواکراوی سه‌ر به ئه‌لقاعیده بوون. به پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی سعودیش، گروپێکی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌رپرسی هێرشه‌که‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو بوون.
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستانی سعودییه ده‌ڵێت له میانه‌ی هه‌ڵمه‌تێکی جودای ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا، گومانلێکراوێکی تریش ده‌ستگیرکراوه و بڕیاره لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجام بدرێت.