سه‌رۆک بوش ڕۆژی هه‌ینی ووتارێک له‌سه‌ر شه‌ڕی جیهانی دژه تیرۆر پێشکه‌شی گه‌وره‌ترین گروپی سه‌ربازه دێرینه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات.
به‌ڕێز بوش له هۆتێلێکی واشنتۆنی پایته‌خت ئه‌م ووتاره پێشکه‌شی ئه‌ندامانی American Legion ده‌کات.
له‌م ووتاره‌دا، سه‌رۆک بوش گوتی ئه‌و شه‌ڕه تایفه‌گه‌رییه‌ی ئێستا عێراق ده‌هه‌ژێنێت، ساتی بژار هه‌ڵبژاردنه" بۆ گه‌لی عێراق". هه‌روه‌ها سه‌رۆک گوتی ڕۆژانی داهاتوو زۆر چڕ و گرنگ ده‌بێت. به‌ڵام ئاماژه‌شیدا به‌وه‌ی که عێراقیه‌کان ده‌ست به دامه‌زراندنی ئنستیتیوته دیموکراسیه‌کان ده‌که‌ن که له‌م قۆناغی گواستنه‌وه و گۆڕانه‌دا بۆ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاشتیخوازانه و ئازادانه گرنگن.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک گوتی هه‌موو کۆمه‌ڵگایه‌ک که گه‌یشتووه به‌و دیموکراسیه‌ی تیایدان به خه‌باتکردن و ئازار چێشتنێکی زۆره‌وه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی که ئێستا تیایدان و لێره‌دا ئاماژه به ئه‌وروپا دا.