سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمیر پوتن ده‌ڵێت مۆسکۆ هێشتا هیواداره که بتوانێت کێشه‌ی ناوه‌کی ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوا دا چاره‌سه‌ر بکات. به‌ڕێز پوتن له درێژه‌ی ووته‌کانیدا گوتی دانوستاندن له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر پێشنیاره‌که‌ی ڕووسیا بۆ کۆتایی هاتن به‌و کێشه، ئاسان نه‌بووه.
لێپرسراوانی ڕوسی و ئێرانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه درێژه به ووتوێژهکانیان ده‌ده‌ن دوای ئه‌وه‌ی بۆ دوو ڕۆژه له مۆسکۆ کۆده‌بنه‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ نیشانه‌یه‌کی به‌ره‌وپێشچوون به ووتوێژهکانیانهوه دیار بێت.
هه‌ردوو لایه‌ن گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیاره‌ی ڕووسیا ده‌که‌ن که ڕێگا به ئێران ده‌دات له‌سه‌ر خاکی ڕوسیا یۆرانیۆم بپیتێنێت. ئه‌م پلانه‌ش به ئامانجی دڵنیاکردنه‌وه‌ی خۆرئاوایه که‌وا ئێران ئه‌و یۆرانیۆمه له دروستکردنی چه‌ك دا به‌کارناهێنێت.
جێی باسه، پیتاندنی یۆرانیۆم ده‌کرێت بۆ سوته‌مه‌نی ریاکتهره ناوه‌کیه‌کان یاخود بۆ دروستکردنی بۆمب به‌کار بهێنرێت.