وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك، پـێر ستیـگ مۆڵه‌ر ده‌ڵێت، توندڕه‌وه موسوڵمانه‌كان به‌رپـرسن
به‌رامبه‌ر ئه‌و خۆپـیشاندانانه‌ی كه توندوتیژی به‌خۆیه‌وه ده‌بـینـێت له دژی وێنه كاریـكاتێره‌كانی له‌سه‌ر پـێـغه‌مبه‌ر محه‌مه‌د كێشراوه و ڕه‌نـگه قاعیده ئه‌م هه‌له بقۆزێته‌وه.
به‌ڕێز پـێر ستیـگ ده‌ڵێت هێزه توندڕه‌وه‌كان ده‌یانه‌وێت ئه‌م دۆخه به‌رده‌وامبێت.
له پاكستان توندڕه‌وێـكی هاوبه‌ندی پارته موسوڵمانه‌كان ده‌ڵێت په‌ره ده‌ده‌ن به جموجوڵه‌كانیان له دژی وێنه كاریـكاتێریـیه‌كان كه یه‌كه‌م جار له دانیمارك بڵاوكرایه‌وه.
له ئه‌فغانستانیش نزیكه‌ی 2 هه‌زار قوتابی له جه‌لال ئاباد داوایان له وڵاته موسوڵمانه‌كان ده‌كرد په‌یوه‌ندیـیه‌كانیان له‌گه‌ڵ دانیمارك ببـچـڕێنن.
له هه‌مان كاتدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران مه‌نوشه‌هر موته‌كی له برۆكسل، داوای ده‌كرد كۆتایی به توندوتیژی له دژی وێنه كاریـكاتێریـیه‌كان بهێنن. به‌ڵام گوتیشی ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌بێت زۆر به وریایـیه‌وه سوودی لێ وه‌ربگیرێت- ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بیانویه‌ی كه له ئه‌وروپا ڕێـگه‌ی دا به بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه كاریكاتێریـیـانه له‌ژێر ناوی ئازادی‌دا.
له فاتیكانیش پاپای شانزه‌هه‌م گوتی ڕێزگرتن له نێوان ئاینه‌كانی جیهان كارێـكی پـێویسته. به‌ڵام گوتیشی هیچ پاساوێـك نیه بۆ هه‌ستان به كاری توندوتیژی به‌رامبه‌ر به هه‌رچ سوكایه‌تی كردنێـك به بیروباوه‌ڕی ئاینی.