فڕۆكه‌یه‌كی بچـوکی كۆمپـانیای ئینتایمی ئه‌ڵمانی كه له ڕۆژی پـێنـجشه‌ممه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی شاری باكۆی ئازه‌ربیجان به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سـلێمانی به‌ڕێـكه‌وتبوو، وه له ئاسمانی پارێزگای سـلێمانی دیار نه‌ما، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به تـێـكشـكاوی له چیایه‌كی نزیك به گوندی پـوشـێنی سـه‌ر به شـارۆچكه‌ی عه‌ربه‌ت له شـاری سلـێمانی دۆزرایه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌رمی 5 له سه‌رنشـینه‌كانی.
په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نـگی ئه‌مریكا له شاری سلـێمانی، له‌تیف نێروه‌یی ڕاپـۆرتـێـكی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ناردوین.
بۆ گوێبیسـتی ڕاپـۆرته‌كه ده‌توانن كلیكی ئه‌و فایله ده‌نـگـیـیه‌ی سه‌ره‌وه بكه‌ن.