پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن کۆمه‌ڵێک چه‌کدار به جلوبه‌رگی فه‌رمی هێزی تایبه‌تی عێراقیه‌وه کارگوزارێکی ده‌وڵه‌مه‌ند و کوڕه‌که‌یان فڕاندووه و پێنج پاسه‌وانی نیشتمانیان کوشتووه.
پۆلیس ده‌ڵێن غالب عه‌بدول حوسه‌ین کوببه، به‌ڕێوبه‌ری گشتی بانکی نێوده‌وڵه‌تی به‌سره له‌گه‌ڵ کوڕه‌که‌ی له دره‌نگانێکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه له ماڵه‌که‌ی خۆی له به‌غدا فڕێندراون.
به پێی پۆلس، چه‌کداران تاوه‌کو ئێستا هیچ داخوازییه‌کیان ڕانه‌گه‌یاندووه.
له لایه‌کی دیکه‌وه، دۆناڵد ڕامسڤڵدی وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا به کۆمیته‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی هاوس ڕاگه‌یاندووه که‌وا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و دهستدرێژکارییانهی کراونه‌ته سه‌ر زیندانیه‌کانی ئه‌بو غرێب که له وێنه‌کانی ئه‌م دواییه‌دا ده‌رکه‌وتووه، هه‌موویان سزا دراون.
حکومه‌ت و گه‌لی عێراقیش به نیشاندانی ئه‌م وێنه نوێیانه نیگه‌ران بوون که یه‌که‌م جار له ته‌له‌فزیۆنێکی ئوستورالیهوه بڵاوکرایه‌وه. سه‌رۆک وه‌زیر ئیبراهیم ئه‌لجه‌عفه‌ری به خۆیشی مه‌حکومی کرد.