پۆلیسی له‌شكری به‌ریتانی ڕایگه‌یاندووه كه‌وا گومانلێكراوێكی ده‌ستگیركردووه كه باوه‌ڕده‌كرێت ده‌ستدرێژی كردبێته سه‌ر زیندانیه عێراقیه‌كان.
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانی ده‌ڵێت ئه‌و پیاوه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ده‌ستگیركراوه، به‌ڵام ناوه‌كه‌یان ئاشكرا نه‌كردووه و هیچ وورده‌كارییه‌كی زیاتریشیان له‌سه‌ر نه‌داوه.
ئه‌م ده‌ستگیركردنه دوا به دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی ڤیدیۆیی هات كه تیایدا نیشان ده‌دات سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان له خۆپیشانده‌ره عێراقیه ده‌ستگیركراوه‌كان ده‌ده‌ن. ئه‌و وێنه‌یه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه په‌خش كرا پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵه‌كانی جیهانی به‌ریتانیه‌وه بڵاوكرایه‌وه و ده‌ڵێت ئه‌و وێنه‌یه له ساڵی 2004 له باشوری عێراق گیراوه.
وه‌زیری به‌رگری به‌ریتانی ئه‌و كرده‌وه‌ی ده‌ستدرێژیكردن و ئازار و ئه‌شكه‌نجه‌دانانه ڕه‌ت د‌ه‌كاته‌وه و زۆر به توندی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌موو خراپه‌كاراندا ده‌كه‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیش ده‌ڵێت زۆربه‌ی سه‌ربازه به‌ریتانیه‌كان له عێراق كارێكی باش ده‌كه‌ن له یارمه‌تیدان بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی دیموكراتیزه‌كردنی عێراق و به ته‌واوه‌تی له‌و ڕووداوه گومانلێكراوه ده‌كۆڵنه‌وه.