كۆمه‌ڵـێـكی فه‌له‌سـتـینی كه له‌وه‌و پـێش نه‌ناسراوه، به‌رپـرسـیارێتی خۆی ده‌ربڕی له
ڕفاندنی دیبلۆماسـیـیه‌كی میسری له غه‌زه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه.
ئاژانسـه‌كانی هه‌واڵ ده‌ڵێن ڕۆژی هه‌ینی به‌یانـنامه‌یه‌كیان به ده‌سـت گه‌یشـتووه له لایه‌ن كۆمه‌ڵـێـك كه خۆیان به كه‌تائیب ئه‌لئه‌حرار ده‌ناسـێـنن.
تیایدا داوای به‌ردانی ئه‌و فه‌له‌سـتیـنیـیانه ده‌كه‌ن كه له میسر گیراون له ماوه‌ی 48 كاتـژمێردا.
تا ئێـسـتا به‌یانـنامه‌كه پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه.
كاربه‌ده‌سته فه‌له‌سـتـیـنیـیه‌كان ده‌ڵێن، حوسام ئه‌لموسڵی دیبلۆماس كاتێ ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له شاری غه‌زه به‌ره‌و نووسـیـنگه‌ی دیبلۆماسـی میسـر ده‌ڕۆیـشـت، چه‌ند چه‌كدارێـك كه ده‌مامكیان به‌ستبوو ئۆتۆمبیله‌كه‌یان گه‌مارۆ دا‌و و ڕفاندویانه.
له دوای كـشانه‌وه‌ی ئیسرائیل له كه‌رتی غه‌زه له مانگی ئه‌یلولی سـاڵی پاره‌وه ، چه‌ندین ڕووداوی ڕفاندن له لایه‌ن چه‌كـداره فه‌له‌سـتـیـنیه‌كانه‌وه ڕوی داوه.