له نوێ ترین داخوازی بۆ ئازاد كردنی 4 ئاشـتـیخوازی مه‌سـیحی كه به بارمته گیراون
له لایه‌ن كۆمه‌ڵـێـكی نه‌ناسراوی ئیسلامی له عیراق. ئه‌م داوایه له نامه‌یه‌كی كراوه‌دایه و له لایه‌ن 45 ڕێبه‌ری مه‌سـیحی و موسـڵمان له بریتانیا و ئێرله‌ندا ئیمزا كراوه.
ئه‌و 4 كه‌سه له 26 ی تشرینی دووه‌می ساڵی ڕابوردوو له به‌غدا ڕفێندران، پـێـكهاتوون له، ئاشتیخوازێـكی دێرینی بریتانی ناوی نۆرمه‌ن كهمبهره و ته‌مه‌نی 74 ساڵه و ئهمریـكیهك به ناوی تۆم فۆكس 54 ساڵ و دوو كه‌نه‌دی، جه‌یمس لۆنی 41 ساڵ و هارمیت سێنگ سوودن 32 ساڵ.
كۆمه‌ڵـێـك كه خۆیان به ده‌سته‌ی سیوف ئه‌لحه‌ق دهناسـێنـن ده‌ڵێن، به مه‌به‌ستی ئازادكردنی زیندانیـیه عیراقـیـیهكان ئه‌و پـیاوانهیان ڕفاندووه.
هه‌روه‌ها له نامه‌كه‌شدا ڕێبه‌ره ئاینیـیه‌كان ناڕه‌زایـی خۆیان ده‌ربڕی به‌رامـبه‌ر به‌و ڕه‌فتارانه‌ی له‌گه‌ڵ زیندانیـیه عیراقیـیهكان ده‌كرێت، وه داوای دادپه‌روه‌ریان بۆ ده‌كردن.
سه‌رۆكی پـێـشـوی كۆمه‌ڵه‌ی موسڵمانان له بریتانیا، ئه‌نه‌س ئه‌لتكریتی له مانگی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ڕابوردوو چوو بۆ عیراق له ههوڵـێكدا بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان ده‌ڵـێت، بۆم ده‌ركه‌وت بـێزاریهكی زۆر هه‌یه به‌رامبه‌ر به‌م گرتن و ڕفاندنانه.
ئه‌لتكریتی گوتی، ئه‌م كردارانه وێنه‌ی عیراق و عیراقـیـیهكان ناشرین ده‌كات و هه‌ر كهسـێـكیش بیكات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی عیراقی ناكات.
ئه‌لتكریتی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ڕفێنه‌ره‌كان به ڕاستی ده‌یانه‌وێت یارمه‌تی مه‌سه‌له‌كه‌یان بده‌ن با به‌زه‌یی ده‌رببڕن به‌رامبه‌ر به دیله‌كانیان. وه ئه‌گه‌ر دڵسۆزن وباشهیان بۆ عیراق ده‌وێت و ده‌یانه‌وێت كۆتایی به ئازار ومهینهتـیـیهكانی بهـێنن با دیله‌كان ئازاد بكه‌ن. وه ئازادكردنی دیله‌كانیش مانای ئه‌وه نیه ئه‌وان دۆڕاون یان له نرخیان كه‌م بكاته‌وه یان خاڵی سیاسیـیان له ده‌ست بچـێت به‌ڵكو به پـێـچـهوانهوه ده‌توانن شت به‌ده‌ست بهێنن و خاڵی سـیاسی بگرن.
شایه‌نی ئاماژه پـێـكردنه له 10 ی كانوونی یه‌كی ساڵی ڕابوردوو ڕفـێنهرهكان هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن‌یان له‌و 4 ڕۆژئاوایـیه ده‌كرد ئه‌گه‌ر زیندانـیـیه عیراقـیـیهكان ئازاد نه‌كه‌ن له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا، ئـیتر له‌و كاته‌وه هـیچیان له‌سه‌ر نه‌گوتراوه تا بڵاوكردنه‌وه‌ی شریتی ڤیدیۆكه له‌م دوایـیانه‌دا.