سه‌رۆكی ئێرانی ده‌ڵێت ئاژانسی چاودێریكردنی ناوه‌كی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان
ده‌توانن چه‌ند پـێـیان خۆشه بڕیار ده‌ربكه‌ن، به‌ڵام ناتوانن ڕێـگه له پـێشكه‌وتنی ئێران بگرن.
مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌م قسـانه‌ی گوت له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ، واته ڕۆژێـك له دوای ئه‌وه‌ی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم به زۆرینه‌ی ده‌نـگ ڕازی بوون له‌سه‌ر ڕه‌وانه‌كردنی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان به‌هۆی به‌رنامه ناوه‌كیـیه گومان لێـكراوه‌كه‌ی.
ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رنامه ناوه‌كـیـیه‌كه‌ی ئاشتی خوازانه‌یه، به‌ڵام حكومه‌ته‌كانی ڕۆژئاوا ئێران تاوانبار ده‌كه‌ن به هه‌وڵدان بۆ دروست كردنی بۆمبی ئه‌تۆمی.
سه‌رۆكی ئێرانی له ڕێـگای ئاژانسی هه‌واڵی ئێرانیـیه‌وه، كه‌وته توانج گرتن له ڕۆژئاوا و گوتی،" ئه‌وه ئێوه‌ن خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین و پـێـویسته چه‌كه‌كانتان دابنێن". هه‌روه‌ها گوتیشی ئێران پـێویستی به جبه‌خانه‌ی ناوه‌كی نـیه.
پـێـشـتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئـ‌ێران جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه تاران هه‌موو هاوكاریـیه‌كانی له‌گه‌ڵ IAEA ڕاگرتووه، وه به‌ره‌و پـێـشه‌وه ده‌ڕوات له پـیتاندنی یۆرانێوم دا.