پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی (Interpol)، هۆشـداریـیه‌كی له سه‌رانسه‌ری جیهان ڕاگه‌یاندووه
دوای ئه‌وه‌ی 23 تاوانباری ئه‌لقاعیده له زیندانـێـكدا له یه‌مه‌ن ڕایان كردووه. له نێوان ڕاكردووه‌كان پلان دانه‌رانی تهقیـنهوهكهی سـاڵی 2000 ی كهشــتیـیه جهنـگیـیهكهی هێزی ده‌ریایی ئه‌مریكا ی‌و ئێس ئێس كۆلی تیادایه.
ئاژانسی پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵـێت ئه‌و تاوانبارانه‌ی ڕایان كردووه زۆر جـێـگای مه‌ترسـین. سـكرتێری گـشـتی پـۆلیسی نێوده‌وڵه‌تی، ڕۆبه‌رت نۆبڵ، هۆشـداری ڕه‌نـگی پرته‌قاڵی ڕاگه‌یاندووه. گوتیشی ئه‌و كه‌سانه بۆ هه‌موو وڵاتـێــك جـێـگای مه‌ترسـین. وه یه‌مه‌نیشی هاندا زانیاری ته‌واویان بداتێ له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه تا بڕیاری گرتنی نێوده‌وڵه‌تیان بۆ ده‌ربكه‌ن.
كاربه‌ده‌سـتانی یه‌مه‌نی ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه ڕۆژی هه‌ینی له زیندان ڕایانكردووه له ڕێـگه‌ی تونـێـلێـكی 140 مه‌تری.
شایه‌نی ئاماژه پـێـكردنه 17 ده‌ریاوانی ئه‌مریكی كوژران له هـێرشه خۆ كوژیـیهكهی كرایه سه‌ر ی‌و ئێس ئێس كۆل له نزیك كه‌ناره‌كانی شاری عه‌ده‌نی یه‌مه‌ن. كاربه‌ده‌ستان له‌و باوه‌ڕه‌دان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گومانی داڕشـتنی ئه‌و پـلانه‌یان لێ ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌بن كه له ساڵی 2002 دا به‌شـداریان كردبێت له‌و هێرشه‌ی كه كرایه سه‌ر تانكه‌ره نه‌وتیـیه فهرهنسـیـیهكه.