سه‌رۆكی میسری حوسنی موباره‌ك ده‌ڵـێت، ئه‌گه‌ر میلیشیاكانی گروپی حه‌ماس بیانه‌وێت
حكومه‌تـێـكی فه‌له‌سـتـیـنی دابمه‌زرێنن ئه‌وا ده‌بێت دان به بوونی ئیسرائیل‌دا بنێن.
ئه‌م گوتانه‌ی سه‌رۆكی میسری له میانه‌ی ئه‌و چاوپـێـكه‌وتنه‌دا بوو كه ڕۆژنامه‌ی يه‌ديعوت ئه‌حره‌نۆتی ئیسرائیلی له‌گه‌ڵیدا سازی دابوو. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین جاره وڵاتی میسر مه‌رج بۆ گروپی حه‌ماس دابنێت تاوه‌كو حكومه‌تـێـك له ناوچه‌كانی فه‌له‌سـتیـنیه‌كاندا دابمه‌زرێنن.
له هه‌مان كاتیش‌دا حوسنی موباره‌ك له میانه‌ی چاوپـێـكه‌وتنه‌كه‌یدا داوای له ئیسرائیل كرد پشوو درێژ و به ئارام بێت. هه‌روه‌ها حوسنی موباره‌ك گوتیشی، ئه‌و دڵـنیایه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس داخوازه به ئاشتی بژی وه هه‌روه‌ها پلانی دامه‌زراندنی حكومه‌تـێـكی تیرۆریستی له كه‌ناری ڕۆژئاوا و كه‌رتی غه‌زه‌دا نیه.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماسی ئیسلامی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی مانگی كانوونی دووه‌می ڕابووردوودا سه‌ركه‌وتنـێـكی مه‌زنی تۆماركرد و ڕێـكخراوی فه‌تحی ده‌سه‌ڵاتداری به ته‌واوی به‌لاوه‌نا، له هه‌مان كاتدا ڕێـكخراوی فه‌تحیش له لایه‌ن خۆیه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه وای پـێ باشتره به‌شداری حكومه‌تی فه‌له‌سـتینی به ڕابه‌رایه‌تی حه‌ماس نه‌كات. میسر له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ناوبژیوانی له نێوان حه‌ماس و فه‌تح بكات.