به‌ڵێنده‌رێـكی ئه‌مریكی كه پـێشـتر له عیراق كاری ده‌كرد دانی نا به تاوانه‌كانی له به‌رتیل خواردن وفرتوفـێڵی و خواردنی ملیۆنه‌ها دۆلار كه ته‌رخان كرابوون بۆ سه‌رله نوێ بنیادنانه‌وه.
ڕۆبه‌رت ستاین ڕۆژی پێنج‌شه‌ممه له به‌رده‌م دادگایه‌كی ناوخۆ له واشنتۆن دانی نا به‌و تاوانانه‌ی.
ستاین بۆ ده‌سه‌ڵاتی كاتی هاوپه‌یمانان (CPA) كاری ده‌كرد له عیراق، ملیۆنه‌ها دۆلاری وه‌رگرتووه به مه‌به‌ستی سه‌ر له نوێ بنیادنانه‌وه‌ی شاری حله له باشوری به‌غدا. ستاین بازنه‌یه‌كی له پـیلانبازان دروستكرد به مه‌به‌ستی به‌كار هـێنانی ئه‌و پارانه‌ی كه بۆ بنیادنانه‌وه ته‌رخان كرابوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی، وه‌كو كڕینی ئۆتومبیلی گران به‌ها و خان‌و و زه‌وی و زێڕ.
ستاین كه پـێـشتر تاوانبار كرابوو به فرتوفـێڵبازی، تا ئێستا ڕوون نیه چۆن ڕێـگه‌ی پـێدراوه ئه‌و ده‌یان ملیۆن دۆلاره‌ی له‌ژێر ده‌ستا بێت.
هه‌روه‌ها بازرگانی ئه‌مریكی، فلیپ بـلۆم و 5 سه‌ربازی ئه‌مریكی تێوه‌گلاون له‌و پلانه.