میسر داوا له ڕێكخراوی میلیشیاكانی ئیسلامی حه‌ماس ده‌كات كه دان به ئیسرائیل‌دا بنێت و توندوتیژیش ڕه‌ت بكاته‌وه.
گه‌وره كاربه‌ده‌ستێكی میسری عومه‌ر سوله‌یمان دوا به دوای كۆبونه‌وه‌یه‌كی نێوان حوسنی موباره‌ك ، سه‌رۆكی میسر ومه‌حمود عه‌باسی سه‌رۆكی فه‌له‌ستینیه‌كان ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌ی دا‌و گوتویه‌تی به‌ڕێز عه‌باس داوای پێكهێنانی حكومه‌ت له حه‌ماس ناكات تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌م ڕێكخراوه ئیسلامیه ئه‌و مه‌رجانه جێبه‌جێ ده‌كات به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌ستبه‌جێ پاش ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه نكۆڵییان له‌وه كردووه سه‌رۆكی ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینیه‌كان هیج مه‌رجێكی دانابێت.
واش بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی به‌ڕێز عه‌باس له غه‌ززه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی حه‌ماسدا كۆببێته‌وه. ووڵاتی میسر ناوبژی نێوان حه‌ماس و بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح ده‌كات و ده‌له‌گاسیۆنێكی حه‌ماس كه‌وتونه‌ته ڕێ به‌ره‌و قاهیره بۆ ووتوێژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی میسریدا.
حه‌ماس ڕه‌تی كردۆته‌وه ئیدانه‌ی توندوتیژی بكات و هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه، ئیسرائیل ئه‌و پاره‌یه‌ی مانگانه بڕیار بوو بیداته فه‌له‌ستینیه‌كان ڕایگرتووه به‌ڵام عه‌ره‌بستانی سعودیه و قه‌ته‌ر په‌یمانی ناردنی سی و سێ ملیۆن دۆلارییان داوه وه‌ك هیوركردنه‌وه‌یه‌كی قه‌یرانی بودجێتی فه‌له‌ستینیه‌كان.