دانوستانده‌ری باڵای وزه‌ی ناوه‌كی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ستـپـێـكردنه‌وه‌ی چالاكیـیه‌كانی
ناوه‌كی كردووه و ده‌ڵێت ڕێـگه له پـشكنه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان ده‌گرێت بچنه ناو ده‌زگا ناوه‌كیـیه‌كانیه‌وه ئه‌گه‌ر هاتوو كـێشـه‌ی وڵاته‌كه‌ی بخرێته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كـگرتووه‌كان.
عه‌لی لاریجانی ئه‌مڕۆ سـێـشه‌ممه ئه‌م تـێبینیانه‌ی دا و گوتی هه‌رچ هه‌نگاوێـك بۆ ناردنی كـێـشه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، مانای وایه هه‌وڵه دیبلۆماتیـیه‌كان كۆتایی پـێـهات.
كاربه‌ده‌ستانی باڵای ئێرانی ده‌ڵێن هه‌ر پـێنج ئه‌ندامه هه‌میشـه‌یـیه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هیچ ڕه‌وایـیه‌كی یاسایـیان نیه بۆ ڕه‌وانه‌كردنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی ئێران بۆ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌ن.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتێـكی بریتانی و دیبلۆماتانی چینی و ڕووسی له تارانن به مه‌به‌ستی وتووێژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی.
پـێشتریش ئه‌مڕۆ وه‌زیرانی بریتانی، فه‌ره‌نسی، ڕووسی، چینی و ئه‌مریكی، به پشـتگیری ئه‌ڵمانیا و یه‌كـێـتی ئه‌وروپا به‌یانـنامه‌یه‌كیان بڵاوكرده‌وه، تیایدا گوتیان، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه، ده‌نگ له سه‌ر ناردنی ئه‌و كـێشه‌یه‌ی ئێران بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌دات. هه‌روه‌ها به‌یاننامه‌كه ده‌ڵێت، هه‌ر جۆره هه‌ڵوێستـێـك كه ئه‌نجومه‌ن ده‌ینـێت، ده‌بێت له پـێـشدا چاوه‌ڕێی ڕاپۆرتـێـكی محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی به‌ڕێوبه‌ری گشتی ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، كه بڕیاره له سـه‌ره‌تای مانگی سێ‌دا پـێشـكه‌ش بكرێت و تایبه‌ت ده‌بێت به چالاكیـیه‌كانی ئێران.
له وڵاته یه‌كـگرتوه‌كانی ئه‌مریكاش قسـه‌كه‌رێـكی كۆشكی سپی گوتـێـتی، ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی نێونه‌ته‌وه‌یی، ئه‌ركه‌كانی سه‌رشانی تارانی سه‌باره‌ت به چالاكـیـیه ناوه‌كیـیه‌كانی دیاری كردووه.