كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن بۆمبێك له سه‌ر ڕێگایه‌كی نزیك شارۆچكه‌ی به‌له‌د له باكوری به‌غدا ته‌قیوه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی هێرشكردنه سه‌ر كاروانی وه‌زیری پیشه‌سازی.
وه‌زیری پیشه‌سازی له هێرشه‌كه ڕزگاری بووه، به‌ڵام سێ كه‌س له پاسه‌وانه تایبه‌ته‌كانی كوژراون.
له لایه‌كی تره‌وه، له‌شكری ئه‌مریكی له ڕۆژی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی زیاتر له 400 به‌ندكراوی عێراقی ئازاد ده‌كه‌ن و له نێویاندا پێچ به‌ندكراوی ژن. به پێی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌شكری، دوای پیاداچونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانیان به پێویست نه‌زانراوه چیتر له زینداندا بمێننه‌وه.
كاربه‌ده‌ستانی عێراقی و ئه‌مریكی جه‌ختیان كرده سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م هه‌ڵوێسته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به داخوازییه‌كه‌ی فڕێنه‌رانی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌مریكی جڵ كارۆڵ نیه كه له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا فڕاندییان. تاوه‌كو ئێستا چاره‌نوسی ئه‌م ڕۆژنامه‌وانه نه‌زانراوه.