حکومه‌تی ئێرانی جارێکی تر ڕێگه‌ی دایه‌وه به کارمه‌ندانی تۆڕی هه‌واڵه‌کانی CNN کاری خۆیان له خاکه‌که‌یدا به‌ڕێوه‌به‌رن.
سه‌رۆکی ئێرانی مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نژاد کارمه‌ندانی ئه‌م ده‌زگایه‌ی له کارکردن له ووڵاته‌که‌یدا قه‌ده‌غه کرد پاش ئه‌وه‌ی که ووته‌یه‌کی ئه‌وییان به هه‌ڵه وه‌رگێرا بوو. به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد له یه‌کێک له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌کانیدا باسی له ته‌کنه‌لۆژیای ناوه‌کی کردبوو، که‌ناڵی سی ئێن ئێن یش ئه‌م ووته‌یان به چه‌کی ناوه‌کی وه‌رگێڕا بوو.
کاربه‌ده‌ستانی ئێرانی ده‌ڵێن به‌ڕێز ئه‌حمه‌دی نژاد له دره‌نگانێکی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا داوای له وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری کردووه، ئه‌و قه‌ده‌غه کردنه لاببات دوای ئه‌وه‌ی سی ئێن ئێن به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی داوای لێبوردنیان کردووه.
جێی باسه، که‌ناڵی سی ئێن ئێن په‌یامنێری هه‌میشه‌یی له ئێران نیه و ناو به ناو بۆ ماوه‌یه‌کی کورت ده‌چنه ئێران و ڕاپۆرت ده‌نێرن.