ئه‌مریکا یادی بزاڤکاری ڕه‌ش پـێسـت مارتن لوته‌ر کینگ ده‌کاته‌وه
ڕۆژی دووشه‌ممه له سه‌رانسه‌ری ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکادا ڕێز له ژیان و ئه‌زموونی بزاڤکاری ڕێبه‌ری مافه‌کانی مه‌ده‌نی مارتن لوته‌ر کینگ گیرا.
سه‌رۆک بوش یادی ئه‌م بیره‌وه‌ره ساڵانه‌یه‌ی کرده‌وه و گوتارێکی له واشنتۆنی پایته‌خت پێشکه‌ش کرد.
سه‌رۆک بوش له‌م بۆنه‌یه‌دا سه‌ردانی ئه‌رشیفی نیشتمانی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکای کرد و ته‌ماشای ڕاگه‌یاندنی ئازدی کۆیله‌ی ساڵی 1863 ی کرد که تیایدا کۆیلایه‌تی له ووڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مریکادا کۆتایی پێ هێنرا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆک بوش ئاماده‌ی مه‌راسیمێکی تری تایبه‌ت به‌م بۆنه‌یه بوو له ناوه‌ندی که‌نه‌دی له واشنتۆنی پایته‌خت. له شوینه‌کانی دیکه‌ی ووڵاتیش، به‌رنامه‌ی هه‌مان شێوه به‌م بۆنه‌یه به‌ڕێوه چوو و تیایدا تیشک خرایه سه‌ر خزمه‌تگوزارییه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا و هه‌وڵه نا توند و تیژییه‌کانی مارتن لوته‌ر کینگ بۆ یه‌کسانی مافه‌کان.