ڕۆژی سێ شه‌ممه به‌ڕێز جۆرج بوش سه‌رۆكی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ووتارێـكی پـێشـكه‌ش به جه‌نگاوه‌رانی دێرینی شه‌ڕه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كرد و تیایدا به چڕی باسی له ڕه‌هه‌نده سیاسی و ئاسایشی و ئابوری‌یه‌كان كرد له‌و ستراتیجیه‌دا بۆ سه‌ركه‌وتن له عیراق كه به گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی دژه تیرۆر ناو زه‌ند ده‌كرێت.
سه‌رۆك بوش له ووتاره‌كه‌یدا جارێـكی دیكه باسی له هه‌ر سێ لایه‌نی گرنگی سه‌ركه‌وتن كرد له عیراقدا، لایه‌نی سیاسی، ئاسایش، ئابوری، به‌وه‌ش ده‌ستی پـێـكرد كه سه‌ركه‌وتنانه‌كانی كه له‌عیراقدا به ده‌ست هێنراوه له ساڵی ڕابوردوودا. سه‌رۆك بوش باسی له‌وه كرد كه چۆن له دوانزه مانگی ڕابوردوودا عیراق توانیویه‌تی گۆڕانكاری سیاسی زۆر مه‌زن و بێ وێنه به خۆی ببینێ به تایبه‌تی له هه‌ڵبژاردنه گشتی‌یه‌كاندا، له دانانی ده‌ستوردا، له دانانی حكومه‌تێـكی كاتی‌دا، وه هه‌روه‌ها رفرا‌ندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌م دوای‌یه‌دا.
ده‌رباره‌ی ده‌ستوری نوێ عیراق، سه‌رۆك بوش به پـێشكه‌وتووترین و دیموكراتی‌ترین ده‌ستوره له جیهانی عه‌ره‌بی‌دا له‌قه‌ڵه‌مدا.
له به‌رده‌وامی گوته‌كه‌یدا باسی له‌وه كرد كه عیراقی‌یه‌كان به ڕاستی توانیویانه پـێشـتر وئێسـتاش نیشانی بده‌ن كه ده‌توانن به‌یه‌كه‌وه هاوكاری بكه‌ن وچه‌ندین جار له هه‌ڵبژاردنه‌كان و دامه‌زراندنی حكومه‌تی تازه‌دا گفت‌و گۆیان كردووه له ناو خۆیاندا به هه‌موو هێزه سیاسی‌یه‌كان و ئاینی‌یه‌كان و ڕه‌گه‌زی‌یه‌كانی ناو كۆمه‌ڵـگای عیراقی‌دا و ڕێـككه‌وتوون له سه‌ر فۆرمێـكی گشتی‌دا.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا سه‌رنجی‌دا به شیعه‌كان و كورده‌كان، گوتی دامه‌زراندنی دیموكراسی‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو له ناو وڵاتێـكدا پـێویسـتی به ڕێزكرتن له مافی كه‌مایه‌تی (سونی‌یه‌كان) هه‌یه، هه‌ر جۆره دیموكراسی‌یه‌كیش ئه‌وه نه‌پاریزێت ئاینده‌ی ده‌كه‌وێته مه‌ترسی‌یه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ئه‌ركه‌كانی سه‌ركردایه‌تی تازه‌ی عیراق ئه‌وه‌یه ده‌بێت بڕیاری زۆر قورس بده‌ن بۆ چه‌سپاندی دیموكراسی له عیراقدا له ڕێـگه‌ی چاكسازی كردن له بواره‌كانی ئاسایش، ئاوه‌دانكردنه‌وه، ئابوری، هه‌روه‌ها پـێویسـتی به گۆڕانكاری له ده‌ستوریشـدا هه‌یه.
ته‌وه‌رێـكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌ی سه‌رۆك بوش ته‌رخان بوو بۆ مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی و سه‌ركه‌وتن له عیراق و گوتی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا وهاوپه‌یمانه‌كانی كۆمه‌كی عیراقی‌یه‌كان ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی ئه‌و دیموكراسی‌یه‌ته‌ی له وڵاته‌كه‌یان هاتـۆته كایه‌وه، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی هێزه ئاسایشی‌یه‌كانی عیراقی هه‌م له ڕوی قه‌وه‌اره و هه‌م له ڕوی توانای هێزه‌وه هه‌ر وا دێت و له گه‌شه‌كردندان. وه‌ك به‌رنامه‌یه‌كیش بۆ ساڵی 2006 سه‌رۆك بوش گوتی هاوپه‌یمانان سه‌نه‌د ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌وڵه‌كان بۆ چۆنێتی ئه‌نجامدانی ئه‌ركه‌كانی پۆلیس وكار كردن بۆ په‌ره پـێدانی هێزه تایبه‌ته‌كانی پـۆلیس له نێو وه‌زاره‌تی ناوخۆدا و گوتیشی هاوپه‌یمانان یارمه‌تی عیراقی‌یه‌كان ده‌ده‌ن بۆ زیاكردنی ژماره‌ی پۆلیسی پاراستنی سنوره‌كان به مه‌به‌ستی پارێزگاری‌كردنی سنوره‌كانی عیراق و ڕێـگه گرتن له تێرۆریستانی بیـيانی له‌وه‌ی دزه بكه‌نه ناو عیراقه‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش گوتی، هاوپه‌یمانان یارمه‌تی عیراقی‌یه‌كان ده‌ده‌ن بۆ گه‌وره‌كردنی قه‌باره‌ی بنكه‌كانی پۆلیسی عیراق و هه‌روه‌هاش په‌ره‌پـێدانی توانای‌یه‌كانیان و گوتیشی هه‌ر چه‌ندێـك هێزی سه‌ربازی و ئاسایشی عیراقی بكه‌ونه سه‌ر ڕێڕه‌وی خۆیان ئه‌وا ئه‌وه‌نده هاوپه‌یمانان سه‌نه‌د ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌و هێزانه تا به‌رپـرسـێتی هه‌میشه‌یی باری ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان له ئه‌ستۆ بگرن. گوتیشی ئه‌وه‌نده‌ی هێزی سه‌ربازی ئاماده‌یی عیراق هه‌بێت ئه‌وه‌نده ژماره‌ی هێزه سه‌ربازی‌یه‌كانی ئه‌مریكا كه‌م ده‌كرێـته‌وه وه له گه‌ڵ بوونی توانایی پـێویست له لایه‌ن هێزه سه‌ربازی‌یه‌كانی عیراقه‌وه بۆ سه‌ركه‌وتن ئه‌وا هێزه سه‌ربازی‌یه‌كانی ئه‌مریكا تا به‌هاری داهاتوو له 17 یه‌كه‌ی له‌شكری‌یه‌وه كه‌م ده‌كرێته‌وه بۆ 15 یه‌كه. هه‌ر له‌م ته‌وه‌ری ئاسایشی‌یه‌یدا سه‌رۆك بوش جه‌ختی كرده‌وه له سه‌ر ئه‌و گه‌نده‌ڵیانه‌ی له نێو هێزه‌كانی پۆلیسی عیراقیدایه، گوتی "مه‌سه‌له‌یه‌كه هه‌رگیزا و هه‌رگیز نه حكومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پـێی قایل ده‌بێت و نه‌حكومه‌تی عیراقیش".
له به‌شی سێ‌یه‌می وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش باسی له لایه‌نی ئابوری وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری له عیراقدا كرد وه كه چۆن هێزی هاوپه‌یمان و وڵاتانی هاوپه‌یمان یارمه‌تی عیراقی‌یه‌كان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته، هه‌روه‌ها باسی له‌و هه‌نگاوانه كرد كه چۆن ئێستا دراوێـكی ڕێـك و پـێـكی عیراق هه‌یه و ئێستا بازاڕی سه‌هم وسه‌نه‌د له عیراق دامه‌زراوه و بانقێـكی مه‌ركه‌زی سه‌ر به‌خۆ هه‌یه و هه‌روه‌ها چۆن ئێستا ڕێز له موڵكی تایبه‌تی ده‌گیرێت وهه‌وڵ ده‌درێت بۆ ڕاكێشانی پـیشـه‌سازی بێـگانه و سه‌رمایه‌ی بێـگانه بۆ خستنه گه‌ڕ له عیراقدا.
هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش باسی له دوو كه‌رتی تایبه‌ت كرد كه په‌یوه‌ندیان به ئاوه‌دانكردنه‌وه هه‌یه له عیراقدا ئه‌ویش ژێر خانی وزه‌ی كاره‌با ونه‌وته. گوتی به هاوكاری وڵاتانی هاوپه‌یمان یارمه‌تی عیراقی‌یه‌كان ده‌ده‌ین له‌و بواردا.
سه‌رۆك بوش هه‌ر له میانه‌ی قسه‌كانی ڕه‌خنه‌ی گرت له كۆمه‌ڵـگای جیهانی كه له ساڵی ڕابوردووه‌وه گفتی 13 بلیون دۆلاریان دابوو بۆ یارمه‌تی وئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق به‌ڵام هه‌تا ئێستا به‌شی زۆری ئه‌و پاره‌یه نه‌دراوه و نه‌خراوه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌و پـرۆسه‌یه. هه‌روه‌ها زۆر وڵاتیش گفتی ئه‌وه‌یان دابوو له قه‌رزه‌كانی عیراق خۆشببن به‌ڵام ته‌نها ئه‌مریكاو سلۆڤاكیا وماڵـتا ئه‌و كاره‌یان كردووه.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كه‌یدا سه‌رۆك بوش باسی له‌وه كرد كه چۆن سندوقی دراوی جیهانی بڕیاری داوه 680 ملیۆن دۆلار بداته عیراق بۆ پـێشخسـتنی ئابوری.
له دوا به‌شی وتاره‌كه‌ی دا سه‌رۆك بوش داوای كرد له ناوه‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا گفت و گۆی ڕاست‌گۆیانه و به‌رپـرسانه بكرێت، گوتی ده‌بێت له ئه‌مریكا گفت و گۆكان له سه‌ر جیاوازی‌یه‌كان ڕاست‌گۆیانه‌بێت و گوتیشی ئێستا له ئه‌مریكا گفت وگۆیه‌كی چڕ وپڕ وگه‌رم وگوڕ هه‌یه له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕی عیراق، سه‌رۆكیش به خۆشحاڵی‌یه‌وه پـێشـوازی له‌و گفت و گۆیانه ده‌كات به‌ڵام ده‌بێت به شێوه‌یه‌كی به‌رپـرسانه ئه‌نجام بدرێت له ده‌مێـكدا هێزه سه‌ربازی‌یه‌كانی ئه‌مریكا له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیانیان ده‌خه‌نه مه‌ترسی‌یه‌وه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت له كاتی شه‌ڕدا ئه‌و به‌رپـرسێتی‌یه‌مان له سه‌ره یه‌كـگرتوویی ئه‌مریكا نیشان بده‌ین، ئینجا جیاوازی سیاسی له ناو ئه‌مریكا هه‌ر چیـیه‌ك بێت وهه‌ر چونێـكیش بێت. وه ده‌ڵێت ئه‌وه به‌رپرسێتی ئێمه‌یه به‌رامبه‌ر به ژنان و پیاوانی سه‌رباز كه شایسته‌ی ئه‌وه‌ن بزانن له ڕۆژانی خۆشی وناخۆشیدا پـیشـتیوانیان له‌گه‌ڵدایه.