سه‌رۆك بوش داكۆكی له بڕیاره‌كه‌ی خۆی ده‌كات بۆ چاودێریكردنی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كان و ئیمه‌یڵ له نێوان خه‌ڵكی ئه‌مریكا و ووڵاتانی دیكه‌دا به شێوه‌یه‌كی نهێنی.
سه‌رۆك ده‌ڵێت ئه‌و به‌رده‌وام ده‌بێت له قبوڵكردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه هه‌تاوه‌كو ئه‌و كاته‌ی بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر به پێویستی بزانێت. به‌ڕێز بوش گوتی ئه‌و چاودێریكردنه یاساییه سه‌رباری نه‌بوونی ڕووخسه‌تی دادگا كه بۆ زۆربه‌ی تۆماركردنه‌كان له ناو ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا پێویسته.
سه‌رۆك بوش له میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا ڕووبه‌ڕووی ژماره‌یه پرسیاری تایبه‌ت به‌م به‌رنامه‌یه بووه‌وه كه هه‌فته‌ی ڕابردوو له ڕۆژنامه‌ی نیۆرك تایمزدا بڵاوكرایه‌وه.
به‌ڕێز بوش جه‌ختی كرده سه‌ر ئه‌م به‌رنامه‌ی چاودێریكردنه كه باوه‌ڕده‌كرێت په‌یوه‌ندی به ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان پێیانه‌وه. هه‌روه‌ها گوتی هه‌میشه به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی كۆنگرسی ئاگادار كردۆته‌وه و ئه‌و كه‌سه‌ش كه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی له‌م كاتی شه‌ڕه‌دا ئاشكرا كردووه، كارێكی شه‌رمه‌زارانه‌ی ئه‌نجامداوه.
سه‌رۆكی كۆمیته‌ی دادوه‌ریی له سینات‌دا، ئارلین سپێكته‌ری كۆماری داوای دانیشتنێكی تایبه‌ت به‌م به‌رنامه‌یه‌ی كردووه تاوه‌كو بڕیار بدرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م كاری چاودێری و گوێگرتنه سه‌رپێچی له ده‌ستوری ئه‌مریكا ده‌كات یاخود نا.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوش داكۆكی له ڕێبازی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كه‌ی له عێراق گرت و داوای نوێكردنه‌وه‌ی یاسای نیشتمانی كرد كه ده‌سه‌ڵاتی گه‌ڕان و چاودێریكردن له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه فراوان پێده‌كات.