پرۆسه‌ی ده‌نگدان له عێراق کۆتایی پێهات که تیایدا عێراقیه‌کان ده‌نگیاندا بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی هه‌میشه‌یی که بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ کاره‌کانی خۆی به‌ڕێوه ده‌بات. کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن ژماره‌ی به‌شداربوون زۆر بووه و توند و تیژی که‌م ڕاگه‌یه‌ندراوه.
له کاتی ئه‌م پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌دا، حکومه‌تی عێراق هاتوچۆی ئۆتۆمبیلی له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان قه‌ده‌غه کرد و نزیکه‌ی 160 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریکی و 120 هه‌زار پۆلیسی عێراقی و سه‌ربازی له‌شکری ئاسایشی ڕه‌وشه‌که‌یان پاراستووه.
له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگ بۆ 275 کورسی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق درا. بۆ یه‌که‌م جاریش، ژماره‌یه‌کی زۆری سونه‌کان به‌شدارییان کرد له کاتێکدا که هه‌ندێ له گروپی یاخیبوان به‌ڵێنیان به پاراستنیان دابوون له‌و کاته‌ی به‌ره‌و سندوقه‌کانی ده‌نگدان به‌ڕێوه ده‌چن.
به‌هۆی به‌شداری زۆری ده‌نگده‌ران، کاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن له دره‌نگانێکی ڕۆژی هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا بڕیاری درێژکردنه‌وه‌ی ماوه‌ی ده‌نگدانه‌که‌یان بۆ یه‌ک کاتژمێردا.
ڕاگه‌یاندنی دوا ئاکامی هه‌ڵبژاردنه‌که له‌وانه‌یه چه‌ند هه‌فته‌یه‌کی پێ بچێت، به‌ڵام به پێی یاسای عێراق، ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانیه نوێیه تاوه‌کو 31 ی مانگی دوانزده‌ی پێک بهێنرێت.
دوا به دوای ده‌ست نیشانکردنی کۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی نوێ، ده‌بێت سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ و سه‌رۆکی نوێی ووڵاته‌که دیاری بکرێت.