ملیۆنه‌ها ئه‌مه‌ریکی ڕۆژی پێنج شه‌ممه ئاهه‌نگیان به جه‌ژنی ساڵانه‌ی سوپاسگوزارییه‌وه گێڕا. ئه‌مه‌ریکیه‌کان له‌م جه‌ژنه‌دا له‌گه‌ڵ دۆست و براده‌ر و ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیاندا کۆده‌بنه‌وه و پێکه‌وه نان ده‌خۆن و قه‌لیش خۆراکێکی سه‌ره‌کی ژه‌می نانخواردنی ئه‌م ڕۆژه‌یانه. هه‌روه‌ها سوپاسگوزاری هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌که‌ن که خودا پێی به‌خشیون.
ئه‌م ڕۆژه‌ش به پشوویه‌کی ڕه‌سمی داده‌نرێت و تیایدا زۆرترین ژماره‌ی خه‌ڵکی گه‌شتوگوزار ده‌که‌ن، هه‌روه‌ک ده‌ڵێن کۆتاییه‌کی هه‌فته‌ی درێژخایه‌نه چونکه پشووه‌که‌یان هه‌ر له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌کات و تاوه‌کو ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت. دوا به دوای ئه‌م جه‌ژنه‌ش، زۆربه‌ی خه‌ڵک ده‌ست ده‌که‌ن به چوون بۆ بازاڕ و کڕینی دیاری بۆ خزم و که‌سوکارییان به بۆنه‌ی نزیک بونه‌وه‌ی جه‌ژنه‌کانی کرسمس و سه‌ری ساڵی تازه‌وه.
کۆمه‌ڵه‌ی ئۆتۆمبیلی ئه‌مه‌ریکیش ده‌ڵێت 37 ملیۆن ئه‌مه‌ریکی له‌م جه‌ژنه‌دا سه‌فه‌رییان کردووه. باوه‌ڕده‌کرێت، له سه‌دا 80 ی ئه‌م گه‌شتکه‌رانه به ئۆتۆمبیل بڕۆن و ئه‌وانی دیکه به فڕۆکه و شه‌مه‌نده‌فه‌ر و پاس.