Accessibility links

له دوو هێرشی خۆكوژیدا له خانه‌قین زیاتر له حه‌فتاو چوار كه‌س ده‌كوژرێن


كاربه‌ده‌ستانی عیراقی ده‌لێن زیاتر له حه‌فتاوچوار كه‌س له دوو هێرشی خۆكوژی بۆ سه‌ر دوو مزگه‌وتی شیعه له نزیك سنوری ئێران كوژران.

پۆلیس هه‌روه‌ها رایگه‌یاند كه‌ نزیكی حه‌فتاو پێنج كه‌س له هێرشه‌كاندا بریندار بوون كه له شارۆچكه‌ی خانه‌قین ڕوویاندا. كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن ژماره‌ی كوژراوان له‌وانه‌یه زیاد بكات.

هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌ینی له به‌غدا شه‌ش كه‌س كوژران و چل كه‌س بریندار بوون له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو ئۆتۆمبیل له نزیك ئۆتێلێك و زیندانێكی نهێنی له به‌غدا.

XS
SM
MD
LG