سه‌رۆك بوش و سه‌رۆكی ڕووسی ڤلادمیر پوتن ڕۆژی هه‌ینی كۆبونه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت ووتوێژه‌كانیان تیشكی خسته سه‌ر به‌رنامه‌ی ناوه‌كی كۆریای باكور و ئێران.
كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن به‌ڕێز بوش باسی له شه‌ڕی دژه تیرۆر و هه‌وڵه‌كانی ڕووسیا بۆ به‌شداریكردن له ڕێكخراوی بازرگانی جیهانیشی كردووه.
هه‌ردوو سه‌ركرده له شاری بوسانی كۆریای باشور كۆبونه‌وه پێش ئه‌وه‌ی لوتكه‌ی ساڵانه‌ی هاوكاری ئابوری ئاسیا په‌یسفك ڕۆژی هه‌ینی ده‌ست پێ بكات.
ئه‌م ووتوێژانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی ڕۆژێك پاش كۆبونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باشور، رۆه موهیون دێت كه به‌ڵێنی دا به قبوڵنه‌كردنی به‌رنامه‌ی چه‌كی ناوه‌كی كۆریای باكور.