كاربه‌ده‌ستێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاگاهی ده‌دات هه‌وڵه‌كان بۆ ڕێگه‌گرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له ناوچه‌كانی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ده‌شێت زیاتر له سه‌د ملیۆن دۆلاری تێبچێت له ماوه‌ی سێ ساڵی داهاتوودا.
" سوباش مۆرزاریا" له ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه ده‌ڵێت هه‌فتاو پێنج ملیۆن دۆلاری تر پێویستن وه‌ك كۆمه‌ك كردن بۆ پشتیوان كردن ئه‌گه‌ر هاتوو بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌وروپاوه بڕوات بۆ ئه‌فریكا.
ئه‌م ئاگاهیه‌ش هاوكاتی كۆتایی هاتنی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ی كۆبونه‌وه دوو ڕۆژییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی هاریكاری ئاسیا په‌یسفكه كه له ئوستورالیا به‌ڕێوه چوو سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده.