سه‌رۆك بوش دادوه‌ری دادگای پێداچونه‌وه‌ی فیدراڵی (سامیول ئهڵیتۆ) ی هه‌ڵبژارد به به‌ربژاری نوێی دادگای باڵای ووڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا.
له ده‌می ووتارێكی دا له كۆشكی سپی ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش به‌رێز ئهلیتۆی به
كه‌سایه‌تیه‌كی گه‌وره ناوبرد كه شاره‌زاییه‌كی ته‌واوی قانون و دادی هه‌یه.
شایانی باسه پێویسته به‌ڕێز ئه‌لیتۆ پشتیوانی سینات به‌ده‌ست بهێنێت تاوه‌كو بتوانێت جێگای (ساندرا ده‌ی ئۆكانهر) بگرێته‌وه كه ده‌یه‌وێت خۆی خانه‌نشین بكات.