سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت فه‌له‌ستینیه‌كان نزیك تر بوونه‌ته‌وه له گه‌یشتن به خه‌ونه‌كه‌یان بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام هێشتا هه‌نگاوی زیاتر پێویستن بۆ به‌ره‌و پێشچوونی پرۆسه‌ی ئاشتی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
سه‌رۆك بوش و مه‌حمود عه‌باس ی ڕێبه‌ری فه‌له‌ستینیه‌كان كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیان سازدا پاش كۆبونه‌وه‌كه‌یان له كۆشكی سپی كه سه‌رۆك بوش به كۆبونه‌وه‌یه‌كی باشی له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر كشانه‌وه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیلیان له كه‌رتی غه‌ززه وه‌ك بوار ڕه‌خساندنێك باس كردووه. هه‌روه‌هاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی فه‌له‌ستینیان وه‌ك هه‌نگاوێكی ڕووه و دیموكراسی ڕاگه‌یاندووه.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت هه‌نگاوی داهاتوو بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ڕێگره چه‌كداره‌كانه، وه‌ك ده‌ڵێت مایه‌ی مه‌ترسین بۆ سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان و پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینیه‌كان.
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ده‌بێت ئیسرائیل جم و جۆڵه‌كانی نیشته‌جێكردن له كه‌ناری ڕۆژئاوا ڕابگرێت.