كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردنی عێراقی لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ژماره‌ی زۆری ده‌نگه‌كانی به‌ڵێ بۆ ده‌ستور ده‌كه‌ن كه له میانه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه بۆ ده‌ستوری نوێی ووڵاته‌كه به‌ده‌ستهێنراون.
كارمه‌ندانی هه‌ڵبژاردن بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه‌وا ده‌نگه‌كان له پارێزگاكانی كه زۆرینه‌یان شیعه‌ن یان كوردن، ده‌نگه‌كان بۆ به‌ڵێ له سه‌دا 90 زیاتر بووه. ئه‌و دوو گروپه‌ش كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی عێراق پێك دێنن، پشتگیری له ده‌ستوری نوێ ده‌كه‌ن له كاتێكدا كه زۆرینه‌ی سونیه‌كان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه. هه‌ندێ له ڕێبه‌رانی عه‌ره‌به سونه‌كان ده‌ڵێن فڕوفێڵ له پرۆسه‌ی ریفراندۆمه‌كه‌دا ئه‌نجامدراوه. به‌ڵام كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن هێشتا زووه بۆ ئه‌وه‌ی بگوترێت ئه‌و ده‌نگانه زۆرن چونكه پێشبینی ده‌كرا ئه‌و ئه‌و ناوچانه پشتگیری له ده‌ستور بكه‌ن.
كاربه‌ده‌ستانی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێن لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌بێته هۆی دواخستنی ڕاگه‌یاندنی دوا ئاكامی هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ چه‌ند ڕۆژێك. ئاكامه سه‌ره‌تاییه‌كان په‌سه‌ندكردنی ده‌ستور نیشان ده‌ده‌ن كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه پشتگیری ده‌كرێت.
له لایه‌كی تره‌وه، ئاكامه سه‌ره‌تاییه‌كان نیشانیانداوه كه‌وا پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین كه زۆرینه‌یان سونه‌ن له دژی ده‌ستور ده‌نگیانداوه، به‌ڵام به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده‌نگی سێ پارێزگا به نه‌خێر بۆ ده‌ستور پێویسته تاوه‌كو ئه‌و به‌ڵگه‌نامه‌یه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست نه‌هێنێت.
هاوكات، له‌شكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه دوو ما‌رینزی ئه‌مریكی و چوار یاخیبوو له میانه‌ی پێكدادانێكی خۆرئاوای عێراق گیانیان له ده‌ستداوه.