له شاری كه‌ركوكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وتی كه‌ركوك له باكوری عێراق، نزیكه‌ی 700 هه‌زار كه‌سی دانیشتوانی شاره‌كه به‌ره‌و 339 بنكه‌ی ده‌نگدان ڕۆیشتوون و به‌شداری ریفراندۆمی ده‌ستوری عێراقیان كردووه. .
فه‌یحا زه‌ین ئه‌لعابدین ئه‌لبه‌یاتی یه‌كێك بووه له چاودێرانی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌كه و ده‌ڵێت " ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی به‌شداری ده‌نگدانه‌كه‌یان كردووه و باوه‌ڕده‌كرێت ڕێژه‌ی ده‌نگدانه‌كه له سه‌دا 50 بێت."
فه‌رمانبه‌ره‌كانی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان ئه‌وه‌ی لێی نیگه‌رانبوون ئه‌وه‌یه كه ناوی ده‌نگده‌ران به پێی پیتی ئه‌لف و بێ نه‌بووه، به‌ڵكو به پێی بلیته‌ی خۆراك دابه‌ش كردن بووه، ئه‌مه‌ش فه‌رمانبه‌ران و ده‌نگده‌رانی ماندوو كردووه، ئه‌مه‌ش به پێی خانم ئه‌لبه‌یاتی ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی عێراق.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌ی كه په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، یه‌حیا به‌رزنجی، له شاری كه‌ركوكه‌وه بۆی ناردووین، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.