به‌رێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عیراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له شارۆچكه‌ی سه‌لاحه‌دین داوا له هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات به به‌ڵێ ده‌نگ بۆ ده‌ستور بده‌ن.
به‌رێز بارزانی رۆژی هه‌ینی گوتی " ئه‌م ده‌ستوره هه‌موو مافێكی ئێمه‌ی تێدا نیه، به‌لام به‌شێكی زۆر زۆر گرنگ له مافه‌كانی ئێمه تێیدا دابین كراوه."
په‌یامنێر عومه‌ر فه‌رهادی له هه‌ولێر راپۆرتێكی له‌م باره‌یه‌وه ئاماده كردووه. بۆ گوێگرتن له ته‌واوی راپۆرته‌كه، ئه‌م فایله ده‌نگیه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌ڕه كلیك بكه.