پێکدادانێکی توند له شارێکی باشوری ڕووسیا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین کاتژمێر به‌رده‌وامبوو
پاش ئه‌وه‌ی که چه‌کداران هێرشیان کرده سه‌ر بیناکانی حکومه‌ت و بنکه‌کانی پۆلیس. ڕاپۆرته هه‌واڵیه‌کان له ڕووسیاوه پێمان ڕاده‌گه‌یه‌نن که‌وا زیاتر له 60 که‌س کوژراون و له نێویاندا 50 یان سه‌ر به چه‌کداران بوون.
ئه‌م پێکدادانه له ناوچه‌یه‌کی نزیک چه‌چنیا ڕوویداوه که له‌وێ سه‌ربازه ڕووسیه‌کان له دژی سه‌رهه‌ڵداوه جوداخوازه‌کان بۆ ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه ده‌جه‌نگێن. هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایشی ڕووسیش له شه‌ڕ و پێکداداندان له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌کدارانه‌ی که له ناوچه جیاوازه‌کانی ناڵچک، که شارێکی سه‌ره‌کیه له چیاکانی، قه‌وقازدا ته‌قه ده‌که‌ن.
هاوکاتیش ده‌نگی ته‌قه‌کردن له خوێندنگایه‌کدا بیستراوه، ئه‌مه‌ش بۆته هۆ‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی ڕاده‌ی مه‌ترسی ئه‌گه‌ری قه‌ومانی ڕووداوێکی تری بارمته‌گرتن وه‌ک ئه‌وه‌ی که له ساڵی ڕابووردو له شارۆچکه‌ی بیسلان ڕوویداو بووه هۆ‌ی کوشتنی زیاتر له 300 که‌س. به‌ڵام له پاشدا، کاربه‌ده‌ستانی ئاسایش ڕایانگه‌یاندووه که‌وا کۆنتڕۆڵی ڕه‌وشه‌که‌یان کردووه و منداڵانیان له‌و قوتابخانه‌یه‌وه هێناوه‌ته ده‌رێ. هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن سه‌ربازه‌کان گه‌مارۆی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ره‌کی شاره‌که‌یان داوه و هاوتوچۆشیان بۆ ناو ناوه‌ندی شاری نالچک قه‌ده‌غه‌کردووه.
زۆربه‌ی ئه‌م ڕووداوانه‌ش به پێکدادانه‌کانی چه‌چنیاوه ده‌به‌سترێته‌وه، به‌ڵام یه‌ڤگینی
ڤۆڵک له کۆمه‌ڵه‌ی " هێریته‌یج فاونده‌یشن" له مۆسکۆ ده‌ڵێت: ژماره‌یه‌کی هۆکاری زۆر بۆ ڕوودانی ئه‌م توند و تیژییه هه‌یه. " ڕه‌وشی ناوچه‌ی قه‌وقازی باکور زۆر ئارام نیه و هۆکه‌ی بۆ خراپی ڕه‌وشی ئابوری و بێ سه‌روبه‌ری سیاسی ده‌گه‌ڕێته‌وه. ئه‌مه‌ش به ئاشکراییه‌وه ده‌ریده‌خات، که حکومه‌تی فیدرالی مۆسکۆ کۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌که به ته‌واوه‌تی ناکات. "
شیکه‌ره‌وانیش هه‌رده‌م هۆشدارییان داوه به کرێملن و ده‌ڵێن هه‌ڵوێستی له‌شکری توند له‌گه‌ڵ چه‌چنیا له‌وانه‌یه ببێته هۆ‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و پێکدادان و توند و تیژییانه به ناوچه‌که‌دا.