ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێك له نزیك كاروانێكی وه‌زیری نه‌وتی عێراقی بووه هۆی كوشتنی به لایه‌نی كه‌مه‌وه دوو له پاسه‌وانه‌كانی و برینداربوونی دوو كه‌سی تر. كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ئیبراهیم به‌حر ئه‌لعولوم له ئه‌نجام ئه‌وڕووداوه‌دا زیانی پێنه‌گه‌یشتووه كه له ناوچه‌یه‌كی باكوری به‌غدا ڕوویداوه كاتێك كه به‌ره‌و شاری بێجی به‌ڕێكه‌وتووه كه پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی لێیه.
هاوكات، كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ئه‌مریكی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌یان ڕه‌ت كردۆته‌وه كه ده‌ڵێن ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده له عێراق دوو ما‌رینزی له خۆرئاوای عێراق فڕاندووه، له‌و ناوچه‌یه‌ی كه سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ماوه‌ی سێهه‌م ڕۆژه هه‌وڵی ده‌ركردنی یاخیبوان له شاره‌كه ده‌ده‌ن.
فڕێنه‌رانیش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕێك، په‌یامێكیان بڵاوكرادۆته‌وه و گوتویانه ئه‌و مارینزانه ده‌كوژرێن ئه‌گه‌ر هاتوو هه‌موو به‌ندكراوه سونیه‌كان له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا ئازاد نه‌كرێن كه له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی و عێراقیه‌وه ده‌ستگیركراون. كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن له ماوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئێستادا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 20 یاخیبوو كوژراوه.