كه‌ژاڵ ئه‌حمه‌د له ماوه‌ی به‌شی گفتوگۆكه‌یدا بۆ به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی گوتی گرفتی ڕۆشنبیری كورد له‌وه‌دایه ئه‌و شێوه‌زاره‌ی خۆی پێی ده‌وسێت ... ده‌یزانێ، به‌ڵام ئاشنا نیه به شێوه‌زاره‌كانی تر و مێژووی نووسینه‌كانی شێوه‌زاره‌كانی تر به پێی پێویست.
به پێی خانم كه‌ژاڵ، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه لایه‌كی تریشی هه‌یه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاره‌كان به جیهانی ده‌ره‌وه نه‌ناسێنراوه كه ئه‌وه‌ش ئه‌ركێكی سه‌رشانی شاعیرانی هاوچه‌رخه.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ئه‌و گفتوگۆیه‌ی كه هاوكار به‌ڵێن ساڵح ئه‌نجامیداوه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایله‌ی لای سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه بكه.
جێی باسه، به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی هه‌موو ڕۆژانی دووشه‌ممه له كاتژمێر 2:30 ی پاشنیوه‌ڕۆ به كاتی واشنتۆنی پایته‌خت له به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكاوه پێشكه‌ش ده‌كرێت.