هێرشبه‌رێكی خۆكوژ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له نزیك كاروانێكی پۆلیسی عیراقی له به‌غد ا ته‌قانده‌وه‌و به لایه‌نی كه‌مه‌وه نۆ كه‌سی كوشت، كه زۆربه‌یان كۆماندۆی دژه تیرۆر بوون.
ده‌سه‌لاتداران ده‌لێن به لایه‌نی كه‌مه‌وه ده كه‌سی تر له هێرشه‌كه‌دا بریندار بوون. ئه‌م هێرشه‌ش دوابه‌دوای شه‌ڕولێكدانێك بوو له نێوان سه‌ربازانی ئه‌مریكی و چه‌كدارانی سه‌ر به مه‌لای توندرێی شیعه موقته‌دا ئه‌لسه‌در.
ده‌سه‌لاتدارانی هاوپه‌یمانان ده‌لێن سه‌ربازانی ئه‌مریكی به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه هه‌شت چه‌كداریان كوشت و پێنجی تریان بریندار كرد، له‌و كاته‌ی كه هه‌وڵیان ده‌دا گروپێكی چه‌کداری گومان‌لێكراو بگرن.
له باشووری به‌غداش، هێرشبه‌رێكی خۆكوژ خۆی له بازاری شارۆچكه‌ی حیلله ته‌قانده‌وه و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه كه‌سێكی كوشت و به‌ده‌یان كه‌سی تری بریندار كرد.