له هێرشێكی خۆكوژی ئه‌مرۆ هه‌ینی له ترمینالێكی ناوه‌راستی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه پێنج كه‌س كوژران.
كاربه‌ده‌ستان ده‌لێن هه‌شت كه‌سی تریش له ته‌قینه‌وه‌كه‌دا بریندار بوون. ئه‌م هێرشه‌ش رۆژێك دوای راگه‌یاندنی ئایه‌توللا عه‌لی ئه‌لسیستانیه كه داوای له پشتیوانانی كرد ده‌نگ به 'به‌لێ' بۆ ڕه‌شنوسی ده‌ستوری نوێی ووڵات بده‌ن له ریفراندۆمی پازده‌ی مانگی ده.
له واشنتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بستانی سعودی رۆژی پێنجشه‌ممه گوتی عیراق به‌ره‌و لێكهه‌ڵوه‌شان ده‌روات. میر سعود ئه‌لفه‌یسه‌ل به په‌یامنێرانی راگه‌یاند ئه‌و له‌وباوه‌ره‌دا نیه هه‌لبژاردن و ده‌ستور به ته‌نیا هه‌موو عیراقیه‌كان به‌یه‌ك ده‌گه‌ینن.
ووتیشی ئه‌گه‌ر عیراق بۆ سێ ده‌وله‌تی شعیه، كورد و سوننی دابه‌شبكرێت، ئه‌وا له‌وانه‌یه ده‌وله‌تانی تری ناوچه‌كه بۆ كێشه‌كه رابكێشێت.