به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه، یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی نه‌فه‌رهه‌ڵگری بیانی له شاری هه‌ولێر نیشته‌وه. ئه‌م گه‌شته ئاسمانیه له فڕۆكه‌خانه‌ی فرانكفۆرته‌وه به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ گه‌یشته هه‌ولێر.
وه‌زیری گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان - ئیداره‌ی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه‌وا له داهاتوودا گه‌یشتی تریش له چه‌ند شارێكی تری ووڵاتانی ئه‌وروپی وه‌ك له‌نده‌ن، ستۆكهۆڵم، ئه‌سینا، و ئه‌مستردامه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. هاوڵاتیانیش به گشتی خۆشحاڵی خۆیان نیشانداوه.
له‌م باره‌یه‌وه، په‌یامنێری به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێره‌وه ڕاپۆرتێكی بۆ ناردووین.